ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

فەرمیی: دێربی کاونتی لامپاردی ڕاهێنەری ڕەها کرد

یاریگا- یانەی دێربی کاونتی ئینگلیزیی دەستبەرداریی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری بوو.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا یانە ئینگلیزییەکە دەرفەتی دا بە لامپاردی ڕاهێنەر و چێڵسی کە گفتوگۆکانیان دەست پێبکەن لە پێناو گرتنە ئەستۆی ڕاهێنەرایەتی بلووز.

هاوکات داواشی کردووە کە هەرچی زووە چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ لامپارد تەواو بکات و لە ماوەیەکی کورتدا بابەتەکە یەکلایی بکەنەوە.

ناوی لامپارد یەک لەو ناوانە بوو کە وەک شوێنگرەوەی ماوریزیۆ ساری باس لێوە دەکرا بۆ گەڕانەوە بۆ ستامفۆرد بریج کە ساڵانێکی زۆر وەک یاریزان تێیدا یاری دەکرد، ئەوەش دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو دێربی کاونتی گەیاندە کۆتاییەکانی پاشکۆی گەشتن بە پریمەرلیگ، بەڵام بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا نەیاتوانی پسوولەی گەشتن وەربگرن و لە چامپیانشیپ مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button