ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ باسی پێكانەكەی دەكات

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی باس لە پێكانەكەی دەكات.

ڕۆژی چوارشەممە یانەی میلانی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ئیبراهیمۆڤیچ نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا ئەنجامداوە و ماوەی هەشت مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

كەمێك پێش ئێستا ئەستێرە سویدیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نووسیویەتی:

” لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە بێ بەستەرەی ئەژنۆی چەپم یاریم كردووە ، بۆ ماوەی شەش مانگ ئەژنۆم ئاوساوە ، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا تەنها 10 جار ڕاهێنانم كردووە ، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 20 دەرزیم وەرگرتووە ، هەموو هەفتەیەك جارێ بەتاڵكردنەوەی ئەژنۆم بۆ دەكرا ، هەموو ڕۆژێك بۆ ماوەی شەش مانگ دەرمانی ئازار شكێنم بەكار هێناوە ، بەهۆی ئازارەوە شەش مانگ بە زەحمەت خەوتوم ، هەرگیز لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ئەوەندە ئازارم نەچەشتووە ، كارێكی مەحاڵم ئەنجامداوە ، لە مێشكمدا تەنها شتێك و یەك ئامانجم هەبووە كە هاوڕێكانم و ڕاهێنەرەكەم بكەم بە پاڵەوانی ئیتاڵیا چونكە بەڵێنم دا بوو ، ئەمڕۆ بەستەرێكی ئەژنۆی نوێ و نازناوێكی دیكەم هەیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button