عێراق

ئەمڕۆ عێڕاق و ئێران لە بەغداد ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 7:30 خولەک، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق لە یاریەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێران ببێتەوە لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد، عێڕاق چەند ڕۆژێکە دەستی بە مەشق و ئادەکاری کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی ئاسیا بۆ خوار 23ساڵ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق ( میروسلاف سکۆب)ـی سلۆڤینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ( دەمانەوێ بە باشی خۆمان ئامادەبکەین بۆ پاڵەوانێتیەکە، چەند یاریزانێک بە هۆی پێکان ناتوانن بەشداربن لە گەڵمان، دیارترینیان زێدان ئیقبالی یاریزانی یانەی مانچسەریونایتدە، بەڵام من بڕوای تەواوم بە یاریزانەکانی تر هەیە کە شوێنی یاریزانە دابڕاوەکان پڕبکەنەوە، پابەند بوونی یاریزانان بە ڕێنمایی یەکانمان نهێنی سەرکەوتنە، ئێمە بۆ یاری ئێران هەوڵدەدەین لە ڕووی بەرگری و هێرشبردنەوە پلانی تەواو دابڕێژین، چونکە تەنها ئەم یاریە دۆستانە ئەنجامدەدەین بۆیه پێویستە سوود وەرگرین، هەوڵدەدەین تا قۆناغێکی باش بڕۆین لە پاڵەوانێتیەکە و دڵی گەلی عێڕاق خۆش بکەین )


بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو یارییەکانی پاڵەوانیەتی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان لە تەشقەندی ووڵاتی ئۆزبەکستان دەست پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button