ئه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ: ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەكەم نوێ ناكاتەوە

یاریگا-

مارسێلۆ ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە ئیدارەی یانەكەی نایانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

گرێبەستەكەی مارسێلۆ لەگەڵ مێرینگی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یانەكەش نایانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتس كامێراكان دەچنە سەر ئەستێرە بەڕازیلیەكە كە لەگەڵ لوكاس ڤاسكێز قسە دەكات و دەڵێت: ڕیاڵ مەدرید نایەوێت گرێبەستەكەم نوێ بكاتەوە.

ئەم وەرزە مارسێلۆ لەگەڵ یانە شاهانەكە لە خولی ئیسپانی 12یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی دوو گۆڵ درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button