ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

ڤیدال و سانچێز ریزەکانی ئینتەر میلان جێدێڵن

یاریگا
لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەر یەکە لە ئارتۆرۆ ڤیدال و ئالێکسس سانچێز هەردوو یاریزانی چیلیایی یانەی ئینتەر میلان بریاریانداوە ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانانەکەی نێرازۆری گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەکە کۆتایی هاتووە و، یانەکەی شاری میلان ئامادەنیە گرێبەستەکانیان نوێ بکاتەوە، بۆیە هەفتەی داهاتوو ئەو دوو یاریزانە بەفەرمی ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵن.

رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە دوای چوونی ئەو دوو یاریزانە، کارگێری یانەی ئینتەر میلان هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیان دەدات.

Back to top button