عێراقکوردستان

یانەی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات لە سەر دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرەکەی.

 

دوای شکستەکەی دوێنێی یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی قوەی جەوی لە گەڕی 32ـی خولی نایابی عێڕاق، ئمڕۆ دەنگۆی دەستلەکار کێشانەوەی ڕاهێنەری یانەکە ( نزار مەحروس ) بڵاوبوویەوە، بەڵام کەمێک لە مەوبەر پەیجی فەرمی یانەی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکی تووندا ڕایان گەیاند کەوا ڕاهێنەری ناوبراو و دەستەکەی لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن و سکاڵا لە سەر هەر سایت و پەیجێک دەکەن کەوا بەناوی ئەوانەوە هەواڵ بڵاو بکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکرنەوە کەیە:
(سەبارەت بە دەنگۆی دەست لە کارکێشانەوەی ستافی راهێنەرانی تیپی خولی نایابی تۆپی پێی عێڕاق، بە هەموو لایەک رادەگەینین ئەم هەواڵە دوورە لە راستی، لێرە بە دواوە هەر پەیج و ئەکاونتێک یان ئامرازەکانی تری سۆشیال میدیا، بە ناوی یانەکەمان هەواڵ بڵاو بکاتەوە، ناچارین رێگەی یاسایی بەرامبەریان بگرینەبەر)

بابەتی زیاتر

Back to top button