ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی وەک گرانبەهاترین بۆندی مێژووی یانەکە، ڕۆدری گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- ئەمڕۆ بە فەرمیی یانەی مانچستەر سیتی بۆندی ڕۆدریگۆ هێرناندز کاسکانتی ‘ڕۆدری’ لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە ڕاگەیاند.

بۆندی ناوەڕاستکارە نوێیەکەی سیتیزنس بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و بەهای گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە کە دەیکاتە ڕیکۆردی گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی یانەکە.

لای خۆشییەوە ڕۆدری تەمەن 23 ساڵانی ئیسپانیی سەرسامیی خۆی بۆ یانەکە دەربڕی، نەک تەنها لەرووی بردنەوەی نازناوەکان، بەڵکوو وەک خۆی گوتی شێوازە هێرشبەرییە بەردەوامەکەی مانچستەر سیتی لە یاری کردن.

بێگریستاینی بەڕێوبەری وەرزشیی سیتی گوتی: “ڕۆدری وەک ناوەڕاستکارێکی لاوی خاوەن بەهرەیەکی زۆر خۆی سەلماندووە. هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تیایە کە ئێمە بە دوایدا دەگەڕێین.”

لە یانە نوێیەکەی، ڕۆدری ژمارە 16 دەپۆشێت، هەمان ئەو ژمارەی ساڵانی پێشووتر سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەیپۆشی و بەڵام بەم دوایانەدا بە بەتاڵی مابوویەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button