ئه‌وروپا

محەمەد سەڵاح: لەبەر ئەوە هیوام خواست ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببینەوە

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەكات.

پێش یاریەكەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی یاریزانە میسڕیەكە لە لێدوانێكدا هیوای خواست ڕیاڵ مەدرید بگاتە یاری كۆتایی و لەو یاریەدا ڕووبەڕووی ئەوان ببنەوە.

لە لێدوانیدا بۆ بی ئێن سپۆرت سەڵاح ووتی: بێگومان دڵخۆشم بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و هەندێك ئەو لێدوانەی منیان هەڵە لێكدابوویەوە.

هەروەها ووتیشی: ئێمە باسی بەهێزترین یانەی جیهان دەكەین لە مێژووی چامپیۆنزلیگ ، هیوام خواست ڕووبەڕوویان ببینەوە لەبەر ئەو ڕووداوانەی پێشتر بەرامبەریان ڕوویدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button