عێراقکوردستان

نەورۆز و هەولێر ڕووبەڕووی شوڕتە و جەویە دەبنەوە

ئەمڕۆ شەممە 21/5/2022 لە کۆتا گەڕی 32ـی خولی نایابی عێڕاق دوو یاری ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە نێو یاریگای شەعب لە شاری بەغداد یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی شوڕتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق یاری دەکات، نەورۆز بەبێ هیچ دابڕانێکی یاریزانەکانی یاریەکە ئەنجامدەدات، لە ساتی گەیشتنی نوێنەرەکەی شاری سلێمانی بۆ بەغدای پایتەختی عێڕاق، کارگێڕانی یانەی شوڕتە بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ پێشوازیان لە یانەی نەورۆز کرد، شوڕتە بە 82 خاڵ لە پلەی یەکەمە و نەورۆزیش بە 39 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.


لە هەمان یاریگادا و کاتژمێر 9:30 خولەکی شەو، لە یاریەکی بەهێزدا یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی قوەی جەوی دەبێتەوە، هەولێر دوای زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ مەبەستیەتی باری لاری ڕاست بکاتەوە و لە شاری بەغداوە ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنێت، کوڕانی پایتەختی کوردستان سەرجەمیان ئامادەن بۆ یاریەکە و هیچ دابڕانێکیان نیە بۆ ئەم یاریە، هەرچی یانەی قوەی جەویە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەری یانەکە ( حەکیم شاکر) ئەمڕۆ ( موسەنا خالید)ـی یاریدەدەر ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکات بەرامبەر هەولێر، یانەی جەویە بە 55 خاڵ لە پلەی چوارەمە و یانەی هەولێریش بە 36 خاڵ لە پلەی دوانزەمی خولی نایابی عێڕاق دێت.
حەفت گەڕ پێش تەواو بوونی خولەکە یانەی شوڕتە بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاقی بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button