ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەستێرەیەكی دیكەی یوڤێنتوس ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كەوا یەكێكی دیكە لە ئەستێرەكانی یوڤێنتوس ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هەریەك لە پاولۆ دیبالا و جۆرجیۆ كیلینی دوای تەواو بوونی گرێبەستەكانیان ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێدەهێڵن لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا.

بەپێی زانیاریەكانی پێگەی فوتبۆڵ ئیتالیا فیدریكۆ بێرناردێسكی ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت لە هاوینی ئەمساڵدا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی بێرناردێسكی لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بێرناردێسكی لە ساڵی 2017 لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ، لەو ماوەیەدا 182 یاری ئەنجامداوە و 12 گۆڵی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button