ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی لامپاردی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی چێڵسی فرانک لامپاردی ئەفسانەی یانەکە وەک ڕاهێنەر گەڕاندەوە لەندەن.

لامپارد کە تەنها ساڵێک وەک ڕاهێنەری دێربی کاونتی کاری کرد، شوێنی ماوریزیۆ ساری دەگرێتەوە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەڕایەوە ئیتاڵیا بۆ گرتنە ئەستۆی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یوڤێبتوس.

بۆندەکەی لامپارد لەگەڵ بلووز بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت لەگەڵ بڕە مووچەی ساڵانەی 4 ملیۆن پاوەند و گۆڕانکارییەکان بەتایبەت سەرخستنی یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگ.

فرانک لامپاردی 41 ساڵ، گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە و سێ جار پریمەرلیگ و جارێکیش چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بردوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button