ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

رۆژنامەنوسێکی ئینگلیزی پشتگیری ئیدریسا دەکات

یاریگا
پیرس مۆرگان، رۆژنامەنوسی وەرزشی ئینگلیزی لە تویتێکدا پشتگیری هەڵسوکەوتەکەی ئێدریسا گای یاریزانی سەنیگالی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

دوای ئەوەی یاریزانە موسوڵمانەکەی شازادەکان ئامادە نەبوو بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر مۆنپیلیێ بکات، بەهۆی ئەو لەم یارییە لەسەر درێسی یانەکەیان دروشمی هاورەگەزبازەکان هەبوو وەکو پاڵشتیان، کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام رۆژنامەنوسە ئینگلیزەکە دەڵێت “ چۆن یاریزانەکان سەربەستن پشتگیری رەشت پێستەکان بکەن و لەسەر ئەژنۆ بوەستن و هەروەها پشتگیری هاورەگەزبازەکان بکەن، یاریزانەکەی شازادەکانیش مافی خۆیەتی پشتگیری هاورەگەزبازەکان نەکات “.

دوای ئەم هەڵسوکەوتەی ئیدریسا، هەڵمەتێکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەکو پاڵپشتی ئەو دەستی پێکردووە.

Back to top button