خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد کۆتایی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ دێنێت

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەنیە فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە،

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی شەیتانە سوورەکان داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام زۆری نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانە کە یانەکەی داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات، وایکردووە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە داواکەی راهێنەرەکەیان رەتبکەنەوە.

دی یۆنگ پێش ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، لە ریزەکانی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی کە تێن هاگ راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی دەکرد یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button