یاریگا–
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێڵێت و لەوانەیە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
جۆناتان بارنێت، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە وێلزیەکەی شاهانەکان ئاشکرای دەکات، ئەو یاریزانە هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و، لەوانەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی.
بەرێوەبەرەکەی بەیل ئەوەشی باسکردووە، داهاتووی ئەو یاریزانە پەیوەستە بە مۆندیالی قەتەر، ئەگەر بێتو هەڵبژاردەکەی بەشداری بکات.