فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی پاریس رەتیکردەوە بە درێسی پەلکە زێڕیینەوە یاری بکات

یاریگا-شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان بۆ پشتگیریکردن لە هاورەگەزخوازان، رەنگەکانی پەلکەزێڕینەی لەسەر درێسەکەی دانا و ئەمەش یاریزانێکی یانەکەی توڕەکرد.

ئیدریسە گانا گی ناوەڕاستکاری موسڵمانی یانەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی یانەکەی نەبوو بۆ ئەو یارییە، پاشان راگەیەندرا هۆکارەکەی ئەوەیە ناوبراو رەتیکردووەتەوە ئەو درێسە بپۆشێت.

دوای یارییەکە ماوریسیۆ پۆچێتینهۆی راهێنەر سەبارەت بە ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە وتی “ئەو پێکانی نیە و هۆکارێکی تایبەت بە خۆی لە پشت بەشداری نەکردنییەتی”.

ئەمە دووهەم جارە ئیدریس ئەو کارە دەکات و وەرزی رابردووش لەبەر هەمان هۆکار رەتیکردەوە بەشداری لە یارییەکی یانەکەیدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button