ئاسیاعێراق

دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق کران

دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکانیان، دوو یاریزانی کورد بە فەرمی بۆ یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق کران، مەحەمەد دلاوەر یاریزانی هێلی بەرگری یانەی نەورۆز بە فەرمی بۆ یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە لە بانگهێشتکراوە، هەروەها عیماد عیسای گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ ناوی دەبینرێت لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق کە ( میروسلاف سکوب)ـی سلۆفاکی ڕاهێنەرایەتی دەکات.


بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان لە تەشقەندی وڵاتی ئۆزبەکستان بەبەشداری 16 هەڵبژاردە دەست پێبکات، عێڕاق لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانیەتیە کەدایە لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ( ئوستڕالیا ، ئەردەن ، کوەیت ) یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button