ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ ژمارەیەكی مێژووی فێرگسۆنی دووبارە كردەوە

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ڕیكۆردێكی مێژووی سێر ئەلێكس فێرگسۆنی دووبارە كردەوە.

هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش لە بەرژەوەندی ڕێدز بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات و بوو بە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

بەپێی زانیاریەكانی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان كلۆپ دووەم ڕاهێنەرە لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزیدا كە نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ ، پریمەرلیگ ، جامی جیهانی یانەكان ، سوپەری ئەوروپی ، جامی یەكێتی ئینگلتەرا ، كاراباو كەپ سەرجەمیان لەگەڵ یەك یانە بباتەوە ، لە دوای فێرگسۆن.

هەروەها بوو بە یەكەم ڕاهێنەری ڕێدز لە مێژوودا سەرجەم ئەو نازناوانە بۆ یانەیەك بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button