ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراگرنگترین

زانیاری سەرەتایی لەسەر پێکانەکەی سەڵاح

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

دەیڤید ماکوک لە رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویکرووەتەوە، گۆڵکارە موسڵمانەکەی رێدز لە خولەکی 30 یاریی کۆتایی جامی فا بەرامبەر بلوز، تووشی پێکان بوو و ئەو یاریزانە داوای کرد لە یاریکردن بەردەوام بێت، بەڵام تیمی پزیشکی یانەکەی رەتیکردەوە رێگەی پێبدەن لە یاریکردن بەردەوام بێت.

بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت پێکانەکەی سەڵاح قورس نەبێت و بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید هیچ کێشەیەکی نەبێت.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بڵاویکردەوە سەڵاح لە رانی تووشی پێکان بووە، تاوەکو پشکنینی بۆ دەکرێت وادەی دوورکەوتنەوەی دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button