ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: لێڤاندۆڤسکی قسەی خۆی کرد

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە گومانەوە باس لە مانەوەی لە یانەکەی دەکات.

گۆڵکارەکەی باڤارییەکان دوای یاری یانەکەی بەرامبەر وۆلفسبۆرگ گووتی “ لەوانەیە ئەمە دوایین یاریی من بێت لەگەڵ بایرن، ناتوانم %100 ئەمە بڵێم، بەڵام لەوانەیە کۆتایی من بێت. دەمەوێت لەگەڵ یانەکەی بریارێکی تەواو و گونجاو بدەم “.

ئەم قسانەی لیڤاندۆڤسکی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button