ئاسیا
چین لە میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کشایەوە
وڵاتی چین داوای لێبوردنی کرد لە میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، کەمێك لە مەوبەر لایەنە پەیوەندی دارەکانی وڵاتی چین بەفەرمی ڕایان گەیاند کەوا ناتوانن میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 بکەن بە هۆی دۆخی تەندروستی و هەبوونی ڤایرۆس لە وڵاتەکەیانەوە، یەکێتێ تۆپی پێی ئاسیا پێشوو تر بڕیاری دابوو یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە لە چین بەڕێوەبچێت، هەر زوو پێشنیار کراوە کەوا یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە لە وڵاتەکانی قەتەڕ یاخود سعودیە بەڕێوەبچێت، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیک وڵاتی میواندار دەست نیشان بکرێت لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.