عێراقکوردستان

لە هەرسێ نوێنەرەکەی کوردستان تەنها نەورۆز سەرکەوتنی تۆمارکرد

ئەمڕۆ هەینی 13/5/2022 کۆتایی بە گەڕی 31ـی خولی نایابی عێڕاق دێت و لە سێ یانە کوردستانیەکە تەنها نەورۆز سەرکەوتنی تۆمار کرد، یانەی هەولێر لە نێو یاریگای خۆیدا و بە بێ ئامادەبوونی هاندەرانی تووشی شکست هات بەرامبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست بە ئەنجامی 2 _ 0 گۆڵ، هەولێر بە 36 خاڵ لە پلەی دوانزەمی خولەکە دێت.
یانەی زاخۆ لە نێو یاریگای شەعب لە بەغداد ڕووبەڕووی یانەی زەوڕا بوویەوە، زاخۆ لەم یاریەدا بە ئەنجامی 2 _ 0 شکستی هێنا و بە 43 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت.
تاکە یانەی نوینەرانی کوردستان کە سەرکەوتنی بەدەستهێنا یانەی نەورۆز بوو، نەورۆز کەمێک لە مەوبەر لە نێو یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یانەی ئەمانەی بەغداد بباتەوە و کۆتایی بە کلین شیتەکانی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپاریزی ئەمانە هێنا، یانەی نەورۆز بە 39 خاڵ هاتە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button