ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پریمەرلیگ

یاریگا-

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی 2021/2022ی پریمەرلیگ.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەشت یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی خولەكە دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ئەلێكساندەر ئارنۆڵد ، جارۆد بۆوین ، جواو كانسێلۆ ، كیڤن دی برۆین ، بوكایۆ ساكا ، محەمەد سەڵاح ، سۆن ، وارد براوس ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

– ئارنۆڵد ، لەو وەرزەدا 31 یاری كردووە ، 22 یاری براوە بووە ، 7 یاری یەكسان بوون ، 2 یاری شكستیانهێناوە ، 2 گۆڵی كردووە ، 12 ئەسیست ، 17كلین شیت.

– جارۆد بۆوین ، 34 یاری كردووە ، 15 بردنەوە ، 7 یەكسان ، 12 دۆڕان ، 10 گۆڵ ، 10 ئەسیست.

– جواو كانسێلۆ ، 34 یاری كردووە ، 26 بردنەوە ، 5 یەكسان ، 3 دۆڕان ، یەك گۆڵی كردووە ، 7 ئەسیست ، 19 كلین شیت.

– دی برۆین ، 28 یاری ، 20 بردنەوە ، 5 یەكسان ، 3 دۆڕان ، 15 گۆڵ ، 7 ئەسیست.

– بوكایۆ ساكا ، 36 یاری كردووە ، 21 بردنەوە ، 3 یەكسان ، 12 دۆڕان ، 11 گۆڵ ، 6 ئەسیست.

– محەمەد سەڵاح ، 34 یاری كردووە ، 24 بردنەوە ، 8 یەكسان ، 2 دۆڕان ، 22 گۆڵ ، 13 ئەسیست.

– سۆن ، 33 یاری ، 19 بردنەوە ، 5یەكسان ، 9 دۆڕان ، 21 گۆڵ ,7 ئەسیست.

– وارد براوس ، 34 یاری ، 8بردنەوە ، 12یەكسان ، 14 دۆڕان ، 9 گۆڵ ، 5 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button