ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

ئەگەری دوورخستنەوەی ئیکوادۆر هەیە لە جامی جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی جیهان پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەی دژی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر کردووەتەوە و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە، پاش سکاڵایەکی چیلی.

بەگوێرەی سکاڵاکەی چیلی، ئیکوادۆر بەڵگەنامەی ساختەکردووە بۆ ئەوەی یاری بە بایرۆن کاستییۆ بکەن. بەگوتەی لایەنی سکاڵاکار،  بایرۆن لە ١٩٩٥ لە کۆڵۆمبیا لە دایک بووە بە پێچەوانەی بەڵگەنامە ساختەکە گوایە لە ١٩٩٨ لە ئیکوادۆر لە دایک بووە.

ئەو یاریزانە لە هەشت یاری پاڵاوتنەکان بەشداری کردووە و لە هەردوو یارییەکەی بەرامبەر چیلی دا هەبوو، کە تێیاندا ئیکوادۆر ٤ خاڵی کۆکردەوە.

بەگوێرەی یاساکان، ئەگەر ئەو بابەتە بسەلمێندرێت ئەوا ئیکوادۆر ئەو خاڵانە لەدەست دەدات کە بەدەستی هێناوە کاتێک بایرۆن بەشداربووە و بەوەش چیلی لە جێگەی ئەوان دەگاتە جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button