ئه‌وروپائیتاڵیا

كیلینی: ماڵئاوایی لە یوڤێنتوس دەكەم

یاریگا-

جۆرجیۆ كیلینی ئیتاڵی و كاپتنی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات ئاشكرایكرد لە كۆتایی وەرزدا یانەكەی جێدەهێڵێت.

شەوی ڕابردوو هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش لە بەرژەوەندی ئینتەر بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات و توانیان جامەكە ببەنەوە.

لە دوای یاریەكە كیلینی بۆ سكای سپۆرتی ئیتالیا ووتی: داوای لێ بووردن دەكەم كە دەڕۆم بە بێ بردنی هیچ نازناوێك لە دوای 17 ساڵ ، دەبێت ئەوەش قبوڵ بكەین.

هەروەها ووتیشی: ڕۆژی دووشەممە ماڵئاوایی لە یاریگای یوڤێنتوس دەكەم.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی دووشەممە كیلینی كۆتا یاری خۆی لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بە یوڤێنتوس ئەنجامبدات و ماڵئاوایی لەو یاریگایە و هاندەران بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button