ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ نایەوێت ریال مەدرید جێبێڵێت

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەنیە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام یانەکەی تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکردووە.

خۆزێ فلیکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئامادەیە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، چونکە ئەو لەو بڕوایەدا وەرزی داهاتووش دەتوانێت خزمەتی یانەکەی بکات.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی باسکردووە، مارسێلۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام یانەکەی تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button