ئه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو

یاریگا-

ڕۆنالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاریەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ تووشی پێكانێكی مەترسیدار بوو.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا فیگۆی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 60ی یاریەكەدا ئاراوخۆ لە تۆپێكی بەرزدا لە سەریدا تووشی پێكدادان بوو لەگەڵ هاوتیمێكی خۆی و بە هۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات ، بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن یاریگای جێهێشت و ڕاستەوخۆ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button