ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: هالاند پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ئیرلینگ هالاندی بە یانەكەیەوە ڕاگەیاند و یاریزانەكە لە بەرواری یەكی مانگی حەوتی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.

گرێبەستەكەی هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی تا ساڵی 2027 دەبێت و بڕی گرێبەستەكەی بە گۆڕانكاریەوە دەگاتە 85 ملیۆن پاوەند.

هەروەها 375 هەزار پاوەند وەك موچەی هەفتانە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button