یاریگا-
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی چەند ژمارەیەكی پێوانەیی خراپی تۆمار كرد دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر برایتۆن.
برایتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلیزیدا.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لەم وەرزەدا تۆڕی گۆڵەكەی مانچێستەر یۆنایتد زۆرترین جار هەژێندراوە بە درێژایی مێژووی خولەكە بە 56 جار ،هەروەها لە دوانزە یاریدا چوار گۆڵ یان زیاتریان لێكراوە.
هەروەها بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ كەمترین خاڵیان كۆكردووەتەوە لە وەرزێكی مێژووی خۆیاندا لە خولی ئینگلیزی.
شكستی ژمارە پێنج بوو لە سەر یەك لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەوەش خراپترینە لە دوای سالی 1981.