ئهمریکائینگڵتهرابازاڕی گواستنهوه
یانەکەی بێکهام لە خامێس نزیک دەبێتەوە
یاریگا-یانەی ئینتەر مەیامی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی خامێس رۆدریگێز.
خامێس ئەورووپای بەرەو ئاسیا جێهێشت و روویکردە رەییانی قەتەڕی بەڵام دەیەوێت بە زووترین کات ئەو یانەیە جێبهێڵێت، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو بگەڕێتەوە ئەورووپا بەڵام رۆژنامەی سەن ئاشکرایکرد ناوبراو گەیشتووەتە ئەمریکا و هۆکارەکەشی گفتوگۆ بووە لەگەڵ دەیڤد بێکهام.
خامێس مووچەی ئێستای ٦.٥ ملیۆن پاوەندە و پێناچێت رازی ببێت لەوە کەمتر ببێتەوە، بەوەش دەبێتە خاوەن بەرزترین موچە لەو یانەیە و پێش گۆنزالۆ هیگواین دەکەوێت کە موچەی ئێستای٥.٦ ملیۆنە.