ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەیەكی ئینگلیزی پۆگبای دەوێت

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مانچێستەر یۆنایتد واژۆ بكات بە گرێبەستێكی ئازاد.

گرێبەستەكەی پۆگبا لەگەڵ شەیتانە سورەكان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و هیچ ڕێككەوتنێكیش نیە لە نێوان هەردوولادا بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامە ئینگلیزیەكان مانچێستەر سیتی دەیەوێت پۆل پۆگبا بگوازێتەوە ڕیزەكانی بە گرێبەستێكی ئازاد لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە سیتی ئۆفەرێك بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشكەشی پۆگبا دەكات و هەمان موچەی ئێستاشی پێدەدەنەوە كە لە یۆنایتد وەریدەگرێت كە بڕەكەی 290 هەزار پاوەندە لە هەفتەیەكدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button