ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائیسپانیا

کۆلیبالی ئامانجی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنایە

یاریگا
خالیدۆ کولیبالی، بەرگریکاری سەنیگالی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی وەرزی داهاتووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بۆ وەرزی داهاتوو بەرگریکارە سەنیگالیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی یانەکەی دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، کارگێری بارسا کێشەیان لە گواستنەوەی یاریزانە تێچووەکەیەتی، چونکە یانەی ناپۆلی بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کۆلیبالی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

Back to top button