ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد و ڕیاڵ مه‌درید کۆلیبالیان ده‌وێت

یاریگا- پێگه‌ی کالچیۆ میرکاتۆ ئاشکرایکردووه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕکابه‌ری یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی ده‌کات بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناکانی به‌رگریکاری سه‌نیگالی کۆلیبالی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌که‌ ڕایگه‌یاندوه‌ که‌وا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رپرسانی یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ و بریکاری کاره‌کانی کۆلیبالی کۆده‌بنه‌وه‌ تا ناوبراو له‌ هاوینی داهاتوو ڕوو له‌ ئیسپانیا بکات و نایانه‌وێت به‌هیچ جۆرێک تواناکانی ئه‌و یاریزانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مان یونایتد له‌ده‌ست بده‌ن.

کۆلی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵان له‌ ساڵی ٢٠١٤ به‌بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی جینکی به‌لجیکیه‌وه‌ گواستریایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی، له‌وکاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا ٢٠١ یاری به‌درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ٨ گۆڵیشی تۆمارکردووه

بابەتی زیاتر

Back to top button