ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: دۆرتمۆند بەرگریکارێکی گواستەوە

یاریگا
یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی فەرمی سومایلا کۆلیبالی بەرگریکاری لاوی فەڕەنسی گواستەوە ریزەکانی.

ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرگریکاری لاوی تیپی خوار تەمەن 19ساڵانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بێ بەرامبەر گواستەوە ریزەکانیان، سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە ماوەی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یانەیە باس لەوە دەکەن گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزە.

کۆلیبالی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی وڵاتەکەی هەیە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، درێسی یانە نوێیەکەی دەپۆشێت، هەرچەندە ئەو یاریزانە پێکانی هەیە و وادەی گەرانەوەشی دیار نیە.

Back to top button