ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لێدوانەكانی مۆدریچ پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی

یاریگا-

لێدوانەكانی لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون بە بردنەوەی سیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كۆتایی هات.

لێدوانەكانی مۆدریچ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی سیتی:

مۆدریچ: بارودۆخ زۆر باشە لە ژووری خۆگۆڕین ئێمە دەزانین كە دەبێت ئەنجامی بدەین ئێمە تامەزرۆین و بە پەرۆشین چونكە ئەوە گرنگترین یاری وەرزەكەمانە.

مۆدریچ: ئێمە زۆر متمانەمان بە خۆمانە كە دەتوانین بگەڕێینەوە.

مۆدریچ: لە یاری یەكەم بە باشی یاریمان نەكرد بەڵام سێ گۆڵمان تۆمار كرد.

مۆدریچ: ئێمە توانا و مێژوویەكمان هەیە بۆ یانەكەمان ئەوەش هەمووی كاریگەری هەیە.

مۆدریچ: پێویستە دەری بخەین كە ئێمە ڕیاڵ مەدریدین ، باشترین یانەی جیهان.

مۆدریچ: دەزانین كە دەبێت چی بكەین لەو یاریگایەدا ، بە هەبوونی هاندەران لە یاریگادا خۆمان بە دەستەوە نادەین هیچ كات ، ئەوە فێر بووین كە هاتینە ئەو یانەیە.

مۆدریچ: باشترین وەرزت؟ ئەوە ئەبێ ئەوانی دیكە بڕیار بدەن من دڵخۆشم بە ئاستی خۆم.

مۆدریچ: شتێكی جوانە كە بیرم بێتەوە چوار چامپیۆنزلیگم هەبێت و بگەمە یاری كۆتایی پێنجەمیش.

مۆدریچ: پێوویستە زیاتر پێشكەش بكەم لەم وەرزەدا چونكە هێشتا كۆتایی نەهاتووە ، من لە ڕووبەڕووبوونەوە و ئاڵنگارییەكان ناترسم.

مۆدریچ: ئایا بردنەوە لە سیتی قورسە؟ نازانم قورسترە لە یانەكانی دیكە یان نا بەڵام ئەوان یانەیەكی باشن و یاریزانی باش و نایابیان هەیە.

مۆدریچ: ئەتلەتیكۆ نایانەوێت ڕێڕەوی ڕێزلێنان درووست بكەن؟ بە پێكەنینەوە ئێمە بیر لە ڕێڕەو ناكەینەوە ، گرنگی بەوە نادەین ، نامەوێت لە كاتێكی وا گرنگدا باسی ئەوە بكەم.

مۆدریچ: ڕۆدریگۆ لاوێكی زۆر نایابە پەیوەندیەكی جوانمان هەیە ، بە باوكە بانگم ئەكا ( بە پێكەنینەوە ).

مۆدریچ: دەڵێن بە شانس گەشتوونەتە ئێرە؟ گەشتن بە ئێرە ساڵ لە دوای ساڵ بە چانس ناكرێ ، پێوویستە شتێكی دیكەو هەبێ ، دادپەروەرانە نیە ئەوە بوترێ.

مۆدریچ : گەڕانەوەی كاسیمیرۆ زۆر دەبەخشێت بۆ ئێمە ، ئەو كەسێكی سەرەكیە و هاوكارمان دەبێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button