ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریناتۆ سانچێز بۆ میلان زۆر نزیکە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی ئەستێرەی لیل بەشێوەیەکی یەکجاری.

ئەمڕۆ کاڵچیۆ مێرکاتۆ رایگەیاند، رۆسۆنێری و یانە فەڕەنسییەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە.

بەگووتەی سەرچاوەکە لیل تەنها بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت بەرامبەر بە دەست بەرداربوون لەو یاریزانە فەڕەنسییە هۆکاری کەمی نرخەکەشی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی ئەو یاریزانەیە.

سانچێز لەم وەرزەدا بەشداری ٢٣ یاری خولی فەڕەنسی کردووە و تێیدا دوو گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button