ئه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ زۆرترین نازناوی لە مێژووی ڕیاڵ مەدریددا بەدەستهێناوە

یاریگا-

بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆمارسێلۆ ی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تایبەت بوو و بە هۆیەوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل یانە شاهانەكە بەشێوەیەكی فەرمی توانیان نازناوی لالیگا ببەنەوە بۆ جاری 35ەم لە مێژووی یانەكەیاندا.

بە بردنەوەی ئەو نازناوەش مارسێلۆ بوو بە یەكەم یاریزانی مێرینگی كە زۆرترین نازناو بباتەوە بە 24 نازناو.

بە بردنەوەی ئەو نازناوە توانی پێش ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید خینتۆ بكەوێت كە 23 نازناوی بردبوویەوە.

نازناوەكانی مارسێلۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید:

شەش نازناوی لالیگا ، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ ، جامی شای ئیسپانیا دوو جار ، جامی جیهانی یانەكان چوار جار ، جامی سوپەری ئەوروپا سێ جار ، جامی سوپەری ئیسپانیا پێنج جار.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button