ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕەتیكردەوە ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست بكەن

یاریگا-

خۆسێ ماریا خیمینیز ، بەرگریكاری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیكردەوە ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دروست بكەن دوای بردنەوەی نازناوی لالیگا.

ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی فەرمی توانی نازناوی لالیگا بباتەوە دوای بردنەوەیان لە ئیسپانیۆل بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولەكەدا.

شەوی ڕابردوو ئەتلەتیك بلباو لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و توانی یاریەكەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بباتەوە.

لە دوای یاریەكە خیمینیز ووتی: ئەتلەتیك بلباو یاریەكی جوانیان ئەنجام دا و پیرۆزباییان لێ ئەكەین ، پێوویستە بەردەوام بین لە كاركردن تا دەگەینە ئامانجەكانمان و دەبێت بە دەستی بهێنین هەرچۆنێك ببێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دروست دەكەن دوای بردنەوەی لالیگا بەرگریكارەكەی ڕۆخی بلانكۆس ووتی: پیرۆزباییان لێ دەكەین بۆ بردنەوەی نازناوەكە و شایەنی بوون ، بەڵام ڕێز لە هاندەرەكانمان دەگرین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button