یاریگا-
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە خۆی و کلیان ئێمباپێ لە یانەکەیان دەمێننەوە.
راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری گەڕی داهاتوو یانەکەی گووتی ” زۆر دەنگۆی ناراست سەبارەت بە داهاتووی خۆم گوێ لێبووە، هاندەران دڵنیا دەکەمەوە 100% من و ئێمباپێ لە یانەکەمان بەردەوام دەبین، ئەمڕۆ بەم شێوەیە بەڵام کەس ئاگاداری سبەی نیە “.
ئەم قسانەی پۆچێتینیۆ لە کاتێکدایە ئێمباپێ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.