ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە کڕینی ئەستێرەیەک نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی دۆمینیکۆ بێڕاڕدی ئەستێرەی ساسۆلۆ و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

ساڵانێکە بێڕاڕدی وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئیتاڵی ناوی هەیە بەڵام هیچ یانەیەکی گەورە هەوڵی گواستنەوەی نەدابوو، تاوەکو ئەمڕۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت رایگەیاند، گفتوگۆکان چوونەتە قۆناغی پێشکەوتووەوە بۆ ئەوەی هێرشبەرە ئیتاڵییەکە وەرزی داهاتوو لە رۆسۆنێری یاری بکات.

نرخی داواکراوی ساسۆلۆو، نزیکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە و بە بڕە پارەیەکی گونجاو دەبینرێت لەلایەن میلانەوە بۆ یاریزانێکی ٢٨ ساڵ.

میلان ئێستا لە گفتوگۆی فرۆشتنی خاوەندارێتی یانەکەدایە بە ئینڤێستکۆری بەحرەینی، ئەگەر ئەوە رووبدات جگە لە بێڕاڕدی، هەریەک لە ریناتۆ سانچێز، سیباستیان هاڵەر و ریاز مەحرز ئامانجی یانەکان بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button