یاریگا–
فلۆریانا ئیسماعیلی، خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی سویسڕا و یانەی یۆنگ بۆیزی ئەم وڵاتە لە ئیتاڵیا بێ سەر و شوێن بووە.
ماڵپەری یانە سویسڕییەکە هەواڵەکەی پشت راستکردۆتەوە و راشیگەیاندووە کە یاریزانی یانەکەیان بە مەبەستی بەسەر بردنی پشووەکانی گەشتی شاری لەمباری ئیتاڵیای کردووە و لە کاتی مەلەوانی کردن بێ سەر و شوێن بووە و تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک نیە چی بەسەر هاتووە.
ئیسماعیلی 24 ساڵان لە ساڵی 2011ـەوە لە یانەی سویسڕی یاری دەکات و لەو کاتەی کە بێ سەر و شوێن بووە پۆلیس دەستی بە گەڕان بە دوایدا کردووە.