بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کۆنتی بە سێ مەرج دەبێتە راهێنەری پاریس

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی سێ داواکاری پێشکەشی پاریس کردووە و تەنها لەباری قبوڵکردنیان ئامادەیە ببێتە راهێنەری پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی فەڕەنسا، کۆنتی خۆی داوای لە پاریس کردووە کە ببێتە جێگرەوەی پۆچەتینهۆ لە یانەکە. ئەمڕۆش ئاڕ ئێم سی دەڵێت  کۆنتی  یەکەم مەرجی ئەوەیە موچەکەی ئێستای دوو هێند بکرێت.

کۆنتی ١٧ ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهام وەردەگرێت و دەیەوێت موچەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ سەروو ٣٠ ملیۆنی ساڵانە. داواکاری دووهەمیشی ئەوەیە جیانلوکا پێتراچی بەڕێوبەری وەرزی پێشوویی رۆما بهێنە ریزی کارگێڕی یانەکە و هاوکاری بێت.

داواکاری سێهەمیشی ئەوەبووە، کەسێک دابمەزرێندرێت بۆ سەرپەرشتی کردنی پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یاریزانەکان و سنوورێک دابنرێت بۆ “یاریزانانی ئینستاگرام” کە پێی وایە کاریگەری خراپی لەسەر خۆیان و یانەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button