ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئامارەکانی گواردیۆلا بەرامبەر مەدرید مەترسیدارن

یاریگا-ئەمڕۆ ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان بەیەک دەگەن و چاوەڕوانی یارییەکی مێژوویی لێدەکرێت.

هەردوو یانە لە ئاستێکی بەرزدان و پلەی یەکەمی خولی وڵاتەکانیان گرتووە. جگە لەوەی یارییەکە لە خاکی ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت، ئامارێکی مەترسیدار لە بەرژەوەندی ستی لە ئارادایە بەر لەو یارییە.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەتوانا ١٩ جار رووبەرووی ریاڵ مەدرید بووەتەوە و تەنها ٤ جاریان تووشی شکست هاتووە ئەمەش خراپترین رێژەی بردنەوەی مەدریدە بەرامبەر راهێنەرێک.

پێپ لە میانەی کارکردن لەگەڵ بارسێلۆنا و بایەرن و مان سیتی ئەو ژمارەیەی تۆمارکردووە. جگە لەو ٤ شکستە، ٤ جاریش بەرامبەربوون بەڵام توانیوییەتی ١١ یاری لە مێرەنگی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button