ئه‌وروپائیتاڵیا

كیلینی وادەی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشكرا كرد

یاریگا-

جۆرجیۆ كیلینی ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات وادەی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ئاشكرا كرد.

ساسۆلۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە و لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتالیا كیلینی ووتی: دەڵێم ماڵئاوا بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە وێمبلی ، دەڵێم ماڵئاوا و بە چەندین یادگاری جوانەوە بێگومان ئەوەش كۆتا یاری من دەبێت بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

وا بڕیارە لە مانگی شەشی ئەمساڵدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی یۆرۆ و ئەرجەنتینی پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا لە وێمبڵی ڕووبەڕووبووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button