ئیسپانیا

چاڤی وادەی گەڕانەوەی فاتی ئاشکرادەکات

یاریگا-چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا ئەو کاتە رادەگەیەنێت کە ئانسو فاتی دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

بەگوتەی راهێنەرەکەی کاتالۆنیا، فاتی بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقە بە کۆمەڵەکان ئەنجام دەدات و ئەگەر هیچ شتێکی دیکە روونەدات بۆ یارییەکەی بەرامبەر مایۆرکا لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

چاڤی باسی کێشەکەی ئەم دواییەی جیرارد پیکێ شی کرد و  نەیشاردەوە رەنگە دووربخرێتەوە و وتی “جێگەی داخە کە پیکێ ئەو کێشانەی هەیە، یاریکردن و نەکردنی دەکەوێتە سەر ئەوەی کێشەکانی بۆ کوێ دەڕۆن و دۆخی دەروونی خۆی چۆن دەبێت”

بارسا لەم وەرزەدا هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێنا و ئامانجی ئێستای مسۆگەرکردنی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button