ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رودیگەر یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە

تۆنی رودیگەر ئەستێرەی هێڵی بەرگری چێڵسی دەیەوێت پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.

تادێت ئەگەری رۆیشتنی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بەهێزتردەبێت لە بلوز و هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، یانەکەش ئامادەنیە نوێی بکاتەوە بەهۆی خواستە زۆرەکانی ئەو یاریزانە.

چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپا ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکەن لە نێویاندا ریاڵ مەدرید، بەڵام قەڵای سپی ئامادەنەبوو ئەو موچەیەی پێبدات کە داوای دەکرد. بەگوێرەی مارکا، رودیگەر رازی بووە موچەکەی کەمتربکاتەوە لەپێناو ئەوەی وەرزی داهاتوو یاری بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات و ئەوەش وایکردووە کە زۆر نزیک بێت لە پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدریدەوە. ئەوەی رەنگە  گواستنەوەکە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەری رازی بوونی چێڵسییە بە سەرجەم مەرجەکانی ئەو یاریزانە.

چەند جارێک لەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید کێشەی هێڵی بەرگری بۆ دروست بووە بەهۆی کەمی یاریزانی یەدەگ لەو هێڵەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button