ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

“میلانی نوێ” هاڵەری دەوێت

گروپی ئینڤێستکرۆ  دەیانەوێت سیباستیان هاڵەر بگوازنەوە ئەیسی میلان.

ئینڤێستکرۆ گروپێکی بەحرەینیە و نزیکن لە کڕینی یانەی ئەیسی میلان. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، خاوەنە تازەکان ئامادەن بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەلاوە بنێن بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکە. بۆ ئەوەش یەکەم ناو لە لیستەکەدا سیباستیان هاڵەری هێرشبەری ئەجاکسە.

هاڵەر لەم وەرزەدا لە ٣٨ یاریدا ٣٣ گۆڵی تۆمارکردووە، ئەوەش بە چارەسەرێکی گونجاوە دەزانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی گۆڵەکانی یانەکە کە بەهۆی نەبوونی هێرشبەرێکی  سەرەڕی بەردەوام تووشیان بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە چاوەڕواندەکرێت نرخی ئەو یاریزانە لە دەوروبەری ٤٥ ملیۆن یۆرۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button