یاریگا–
کریستیان ئێریکسن، یاریزانی دانیمارکی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی تۆتێنهام و لێستەر سیتی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری هەردوو یانە پەیوەندیان بە بەرێوەبەری ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئاشکرا کردووە و، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی لە لەندەنی پایتەختەوە دەکات.
ئێریکسن دوای ئەوەی لە یۆرۆی رابردوو تووشی نەخۆشی دڵ بوو، یاساکانی ئیتاڵیا رێگەی پێنەدا لە خولەکەیان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەردەوام بێت و دووبارە گەڕایەوە پرێمەرلیگ.