بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
یەکێک لە دوو گۆڵپارێزە سەرەکییەکەی پارس یانەکە جێدەهێڵن
یاریگا-کەیلۆر ناڤاس و جیانلویجی دۆناروما، هەردووکیان لە یانەکە نامێننەوە بۆ وەرزی داهاتووی خولەکانی ئەورووپا.
ماوریسیۆ پۆچەتینهۆی راهێنەر بە راشکاوانە رایگەیاند بۆ وەرزی داهاتوو بەشێوەی نۆرە دوو گۆڵپارێزی نابێت و وتی “ئەو شێوازە باش بووە لە نێوانیان دا بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو بەو جۆرە نابێت. گومانی تیانیە هەردووکیان دەیانەوێت بەردەوام یاری بکەن. هیچ یانەیەکی دیکە کێشەی لەو جۆرەی نیە و خاوەنی دوو گۆڵپارێزی گەورە بێت”.
لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا ناڤاس لە ٢٣ یاریدا گۆڵپارێز بووە بەرامبەر بە ٢٢ یاری بۆ دۆناروما بەڵام تەمەنی گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە کە گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ ئاماژەیە بۆ ئەوەی رەنگە ئەو یانەکە جێبهێڵێت نەک هاوتا ئیتاڵییەکەی.
پێشتریش هەردوو گۆڵپارێزەکە ئەوەیان یەکلاکردبووەوە رازی نەبن بەردەوام گۆڵپارێزی یەدەگ بن.