ئه‌وروپائیتاڵیا

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا

یاریگا-

هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یوڤێنتوس توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا ، دوای بردنەوەیان لە هەردوو یانەی ئەی سی میلان و فیۆرێنتینا.

یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون توانی 3-0 لە ئەی سی میلان بباتەوە و یوڤێنتوسیش هەمان ئەنجام توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامەكە.

ئەوە سێیەم جارە لە مێژوودا ئەو دوو یانەیە لە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیادا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە و یەكەمجارە لە دوای 57 ساڵ.

وا بڕیارە 11ی مانگی داهاتوو هەردوو یانە لە یاریگای ئۆلۆمپیكۆی تایبەت بە یانەی ڕۆما ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button