ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

‎بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری پێشکەش مانچێستەر سیتی کرد

‎یاریگا-
‎کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت بۆ هاوینی داهاتوو، گابریێل خێسوس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بگوازێتەوە.

‎رۆژنامەی MEN لە بەریتانیا بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئیسپانیەکە ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ستیزن دەستپێکردووە و یەکەم ئۆفەریان پێشکەش ئەو یانەیە کردووە و، ئامادەن ئەو یاریزانە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

‎سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە کە یانە ئینگلیزیە ئەگەر بێتو سەرکەوتوو بن لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، ئەو کات دەستبەرداری خێسۆس دەبن.

Back to top button